خەڵاتە ئەدەبییەکانی عوەیس لە ئیمارات دابەشکران

خەڵاتە ئەدەبییەکانی عوەیس لە ئیمارات دابەشکران و بەشێکیان لە دیارترین شاعیر و نووسەرانی عێراقن.

لە خولی 19ـهەمینی خۆیدا، خەڵاتە ئەدەبیی و کولتوورییەکانی عوەیس لە وڵاتی ئیمارات، بەسەر چوار نووسەری دیاری جیهانی عەرەبی دابەشکران کە دووان لەوانە عێراقین.

براوەکانی ئەمساڵ بەم جۆرەی خوارەوە بوون:

خەڵاتی باشترین شیعر – حەمید سەعید لە عێراق

خەڵاتی باشترین گێڕانەوە و چیرۆکی شانۆیی – ئەنعام کەجە چی لە عێراق

خەڵاتی توێژینەوە ئەدەبی و رەخنەییەکان – حەمید لحەمدانی لە مەغریب

خەڵاتی توێژینەوە مرۆیی و داهاتووییەکان – عەبدولجەلیل تەمیمی لە تونس

ئەمەش لەکاتێکدایە، خەڵاتی دەستکەوتی کولتووریی و زانستی، لە رێوڕەسمەکەدا بە هیچ کەسایەتییەک نەبەخشرا و بە گوتەی سەرپەرشتیارانی بۆنەکە، دواددەخرێت بۆ کاتێکی دیارینەکراو.