سەلمان روشدی باسی ژیریی دەستکرد و کارەکانی داهاتووی دەکات

لەمیانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی "Hay" بۆ ئەدەب و هونەر لە ئەمریکا، سەلمان روشدی رۆماننووسی جیهانی، راشکاوانە هەستی خۆی بەرامبەر بە رووداوەکانی ژیانی دەربڕی و کارەکانی داهاتووی ئاشکرا کرد.

پاش یەکلابوونەوەی دۆسیەی هادی مەتەر، هێرشکارەکەی سەر سەلمان روشدی و بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ماوەی 25 ساڵ، ئەم رۆماننووسە، لە فێستیڤاڵی هەی بۆ ئەدەب و هونەر لە ئەمریکا دەرکەوت و باسی لەوە کرد؛ دڵخۆشە بە دەرئەنجامەکان، هاوژینەکەی هاوکارێکی گەورەیەتی بۆ باشبوونەوە.

روشدی ئاماژەی بەوەش دا، "بە بەهێزیی دەگەڕێمەوە" بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی گوتار سەبارەت بە ئەدەبیات و تێپەڕاندنی هێرشەکان و لە نووسینی بەرهەمە ئەدەبییەکانیش ناوەستێت.

لەمیانی گوتارەکەیدا، چاوە کوێرەکەی وەکو تەنزی سیاسی بەکارهێنا بۆ گوزارشتکردن لەو دۆخە ناهەموارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هونەر و ئەدەبیاتی ئەمریکا دروستیکردووە، هاوکات جەختی لەوەش کردەوە؛ ژیریی دەستکرد بەردەوامە لە لاساییکردنەوەی نووسینەکانی، بەڵام نەیتوانیوە شێوازە راستەقینەکان بدۆزێتەوە.