دۆناڵد ترەمپ: دانوستانە بازرگانییەکانمان لەگەڵ چین دەستپێدەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمريکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمريکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، رایگەیاند، رۆژى دووشەممەى داهاتوو، دانوستانە بازرگانییەکان لەنێوان وڵاتەکەى و چین لە لەندەن، دەستپێدەکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تروس، روونیکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە بەئامانجى گەیشتنە بە رێککەوتنێک لەنێوان هەردوو وڵات، سەبارەت بەو کێشانەى لەسەر بەندەکانى گومرگى نێوانیان دروستبووە.

ترەمپ، ئاماژەى بەوەشکردووە، شاندى ئەمریکى پێکدێن لەهەریەک لە سکۆت بیسنت، وەزیرى دارایی و هاورد لۆتنیک، وەزیرى بازرگانى و جایمسیۆن گاریەر، نوێنەرى ژوورى بازرگانیى ئەمریکا.

باسى لەوەشکردووە، بە بۆچوونى ئەو؛ کۆبوونەوەکە بەشێوەیەکى باش بەڕێوەدەچێت.

دوابەدوای گفتوگۆکانی مانگی رابردوو لە جنێڤ، هەردوولا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی باجى گومرگی بەشێوەیەکی کاتی و گومرگی ئەمریکا بە رێژەی 30% باجی بۆ سەر کاڵای چینی دانا و چینیش بەڕێژەی 10% باجی خستە سەر کاڵا ئەمریکییەکان.