کەشناسی: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و خۆڵدەبارێت و لە هەرێمی کوردستانیش ئەگەری تاوەباران هەیە

شەپۆلی خۆڵبارین لە عێراق
شەپۆلی خۆڵبارین لە عێراق

دەستەى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى عێراق، پێشبینى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و خۆڵبارین لە بەشێک لە ناوچەکانى عێراق دەکات، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، "لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرى تاوەبارانى کەم هەیە".

کەشناسیى عێراق پێشبینى کردووە لە سبەى یەکشەممەوە پلەکانى گەرما بەرزببنەوە و بەهۆى چالاکبوونى با، ئەمڕۆ  یەکشەممە و سبەی دووشەممە ئەگەرى خۆڵبارین هەیە.

هاوکات کەشناسیى هەرێمى کوردستان، پێشبینى کردووە ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانى گەرما بەرزببنەوە و سبەى دووشەممەش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرى تاوەبارانى کەم هەیە.

ئەمساڵ لەسەرتاسەرى عێراق ئاستى دابارین نەگەیشتوەتە ئاستى تێکڕای ساڵانە، بەراورد بە ساڵانى رابردووش شەپۆلەکانى خۆڵبارین زیاتر بوون.