براوەی گەورەترین خەڵاتی شیعریی جیهان ئاشکرا کرا

براوەی گەورەترین خەڵاتی جیهان لە بواری شیعری ئینگلیزییدا ئاشکرا کرا و لەلایەن کۆمەڵگەی شاعیرانەوە ستایشێکی زۆر دەکرێت.

کارین لیدەر، خانمە شاعیر و وەرگێڕی دیاری بەریتانی، وەکو براوەی خەڵاتی شیعریی گریفن بۆ ساڵی 2025 دیارییکرا و ئەندامانی کۆمەڵگەی شاعیرانی بەریتانیش ستایشێکی زۆری کارەکانی دەکەن.

کارین ئەمساڵ بە وەرگێڕانی شیعری ئەڵمانی "Psyche Running" بۆسەر زمانی ئینگلیزی، توانی سەرنجی هەمووان رابکێشێت، بە توانایەکی باڵاوە کتێبەکەی وەرگێڕاوە و ئەمەش بوو بە هۆکاری سەرەکیی هەڵبژاردنی وەکو براوەی خەڵاتی شیعریی گریفن.

خەڵاتی شیعریی گریفن، لە دیارترین و گەورەترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی بواری شیعرە لە جیهاندا، کە ساڵانە خەڵاتی ئەو بەرهەمە رەسەن و وەرگێڕدراوانەی شیعر دەکات، کە بە زمانی ئینگلیزیی بڵاودەبنەوە.