ئەلکاراز و سینەر دەبنە ئەفسانەکانی داهاتووی تێنسی سەرزەوی

رۆلاند گارۆس، بەهۆی ئەلکاراز و سینەرەوە، دوور و درێژترین فاینەڵی لە مێژوودا نووسیەوە.
پاڵەوانێتی رۆلاند گارۆس، بۆ تێنسی سەرزەوی لەسەر ئاستی پیاوان یەکلایی بووەوە، کە کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی و یانیک سینەری ئیتاڵی دوای پێنج کاتژمێر و نیو لە یارییکردن ئینجا کۆتاییان بە پاڵەوانێتییەکە هێنا.
ئەلکاراز لە یاریی کۆتایی توانی گرەوەکە لە سینەری ئیتاڵی و یەکەمی ریزبەندی جیهان بباتەوە و بۆ دووەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا نازناوی رۆلاند گارۆسی بردەوە و لەسەر ئاستی تاکەکەسیش 20ـم نازناوی بوو، ئەلکاراز پلەی دووەمی ریزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهانی گرتووە و بە قوتابی رافائێل نادال دادەنرێت کە بە پادشای خۆڵی لمینی رۆلاند گارۆس ناسراوە.
لە بەرامبەردا سینەر نزیک بوو بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار نازناوی کراوەی رۆلاند گارۆس بەدەستبهێنێت کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام، بەڵام نەیتوانی.
ئەلکاراز و سینەر ئەمە دووەم نازناوی گراند سلامیانە لەم وەرزەدا، کە سینەر کراوەی ئوستراڵیای بردەوە، ئەلکارازیش چوارەم نازناوی بوو لەم ساڵدا.
هاوکات فاینەڵی ئەمجارە بە دوورو درێژترین فاینەڵی پاڵەوانێتییەکە لە مێژوودا دانرا، کە یارییە لە لە 4:30 دەستی پێککرد و پێش کاتژمێر 10 کۆتاییهات، بەکۆی گشتی پێنج کاتژمێر و نیوی خایاند، ریکۆردی پێشوو پێنج کاتژمێر و 10 خولەک بووە.

09/06/2025