فرێدریک فۆرسیس کۆچی دوایی کرد

نووسەری یەکێک لە دیارترین رۆمانە هاوچەرخە تاوانکارییەکانی بەریتانیا و جیهان، لە تەمەنی 86 ساڵییدا کۆچی دوایی کرد.

فرێدریک فۆرسیس، نووسەر و رۆماننووسی دیاری بەریتانیا و جیهان، لە تەمەنی 86 ساڵییدا کۆچی دوایی کرد، فۆرسیس زیاتر بە رۆمانی تاوانکاریی "The Day of the Jackal" ناوبانگی هەیە و ناوەڕۆکی گێڕانەوەکەی کراوە بە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی.

فۆرسیس لە سایەی ژیانی تایبەتیی خۆیەوە بەرهەمە ئەدەبییەکانی نووسیوە، فڕۆکەوانی فڕۆکەی جەنگی و رۆژنامەنووس بووە، هاوکات وەکو کارمەندی نهێنیی دەزگای هەواڵگریی کاری کردووە، ئەمانەش بوون بە هەوێنی دەرکەوتنی رۆمانە تاوانکاریی و نهێنییەکانی.

لەماوەی ژیانی ئەدەبیی خۆیدا، بەنزیکەی 80 لەبەرگیراوی بەرهەمەکانی فرۆشراون، توانیویەتی بەتێکڕای گشتی و بەنزیکەیی 30 بەرهەم بنووسێت و بڕیارە نوێترین بەرهەمیشی لە ئابی 2025 بڵاوبکرێتەوە.