نووسەرێکی ئەمریکی خەڵاتی "پێن/بێرنارد"ـی بردەوە

دەیڤد مینس، گەورە نووسەر و چیرۆکنووسی دیاری ئەمریکا و جیهان، وەکو براوەی خەڵاتی پێن/بێرنارد و ئان مالامودی بۆ باشترین کورتەچیرۆک دیاریکرا.
بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی سەرپەرشتیارانی خەڵاتی پێن/بێرنارد و ئان مالامود، ئەمساڵ هیچ نووسەرێک لە جیهاندا، نەیتوانیوە لەڕێگەی کورتەچیرۆکەوە، بە هێندەی دەیڤد مینس کاریگەریی دروستبکات.
مینس خاوەنی چەندین کورتەچیرۆکی جیاواز و بەناوبانگە لە ئاستی جیهانییدا، لەوانە: Assorted Fire Events و Two Nurses.

مینس لەگەڵ وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، دڵخۆشیی خۆی دەربڕی و ستایشی هەوڵی هەمووانی کرد لە خەڵاتکردنی، جەختی لەوە کردەوە؛ ئێستا کورتەچیرۆکەکان رۆڵێکی گەورە دەگێڕن لە پیشاندانی دۆخە مرۆییەکان، بەدیاریکراوییش ژیانی ئەمریکی.
مینس لە ئاستی ناوەڕۆکدا، بە نووسەری هەستە قووڵەکان دەناسرێتەوە، سەرنجەکانی لەسەر بیرکردنەوەی تاکەکەسیی کارەکتەرەکان و ئەزموونە کولتوورییەکانە، بەدیاریکراوییش لەو کاتانەدا کە دۆخە مرۆییەکان ئاڵۆز دەبن.
خەڵاتی کورتەچیرۆکی پێن/بێرنارد، سەر بە خەڵاتەکانی دامەزراوەی پێن/فۆڵکنەرە و لە دیارترین خەڵاتەکانی ئەم دامەزراوەیە دادەنرێت.
12/06/2025