ئاژانسى وزەى ئەتۆم: تیشکدانەوە لە وێستگەى ئەتۆمى نەتەنز تۆمارنەکراوە

رافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم
رافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

ئاژانسى نێودەوڵەتیی وزەى ئەتۆم رایگەیاند، دواى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بەرزبوونەوەى ئاستى تیشکدانەوە لە وێستگەى ئەتۆمیى نەتەنز تۆمارنەکراوە.

رافائیل گروسى، بەڕێوەبەرى ئاژانسى نێودەوڵەتیی وزەى ئەتۆم لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس،نووسیویەتیی، دەسەڵاتدارانى ئێران ئاژانسەکەیان ئاگادارکردووەتەوە، بەرزبوونەوەى ئاستى تیشکدانەوە لە وێستگەى ئەتۆمیى نەتەنز تۆمارنەکراوە و وێستگەى ئەتۆمیی بوشەهریش بۆردووماننەکراوە.

هاوکات تەلەفزیۆنى فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، لە هێرشەکانى ئیسرائیلدا چەندجارێک وێستگەى ئەتۆمیی نەتەنز لە شارى ئەسفەهان بۆردوومانکراوە.

وێستگەى ئەتۆمیی نەتەنز، یەکێکە لە دامەزراوە سەرەکییەکانى پیتاندنى یۆرانیۆم لە ئێران و یەکێک بووە لە ئامانجە سەرەکییەکانى هێرشەکانى ئیسرائیل.

وێستگەى ئەتۆمیی نەتەنز، تواناى بەگەڕخستنى 50 هەزار ئامێرى سەنتەرفیوجى هەیە، لە ئێستادا 16 هەزار ئامێرى سەنتەرفیوجى تێدایە و زیاتر لە 13 هەزار ئامێریان کاردەکەن.