ئێران و ئیسرائیل پاڵاوتگەکان و کۆگاکانی سوتەمەنیی یەکدییان کردە ئامانج

کەناڵ8 15/06/2025
وێنەیەک لە پاش بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگاکانی نەوت لە ناوچەی شەهران لە باکووری تاران. فۆتۆ: AFP
وێنەیەک لە پاش بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگاکانی نەوت لە ناوچەی شەهران لە باکووری تاران. فۆتۆ: AFP

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوتی ئێران بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل دوو کۆگاى سووتەمەنییان لە تاران کردە ئامانج و میدیاى فەرمى ئێرانیش دەڵێت، موشەکى ئێرانى پاڵاوگەى سوتەمەنیى حەیفایان کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی نەوتی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، بۆردومانی کۆگا نەوتییەکان دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵدانی ژمارەیەک موشەکى نوێ بۆ ئیسرائیل بووە.

وەزارەتی نەوتی ئێران دەشڵێت، کۆگاى نەوتی شەهران لە باکووری رۆژئاوای تاران و کۆگایەکى دیکە له باشووری تاران کراونەتە ئامانج.

وەزارەتى نەوتى ئێران زیانە داراییەکانى سووتانى کۆگا نەوتییەکانى بڵاونەکردووەتەوە.

هاوکات، ئاژانسى ئیرناى ئێرانى بڵاویکردووەتەوە، لەچوارچێوەى ئۆپراسیۆنى بەڵێنى سادق3دا موشەکەکانى بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە بەر پاڵاوگەى نەوتى حەیف کەوتووە و ئەوەش گرفتى سووتەمەنى بۆ فڕۆکەکانى ئیسرائیل دروستدەکات.

کەناڵ8

15/06/2025