دیارترین خانمە نووسەرەکانی جیهان بۆ ساڵی 2025 کێن؟

لە سایەی خەڵاتی ژنان بۆ بەرهەمە خەیاڵی و ناخەیاڵییەکان، دیارترین ئەو خانمە نووسەرانە دیاریکران، کە لە ساڵی 2025، لەڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە گەورەترین کاریگەرییان دروستکردووە.

لە سایەی 12 بەربژێر بۆ بردنەوەی خەڵاتە خەیاڵی و ناخەیاڵییەکانی خەڵاتی خانمان، دوو خانمە نووسەر، وەکو دیارترینی ساڵی 2025 لە دیارییکران.

یەیڵ ڤان دێت ودن بە نووسینی رۆمانی "The Safekeep" توانی خەڵاتی خەیاڵیی خانمان بۆ دیارترین بەرهەمی ساڵی 2025 بباتەوە، ئەم رۆمانەی ودن یەکەم بەرهەمی ئەدەبیی خۆیەتی و ناوەڕۆکی گێڕانەوەکەی باسی سەردەمی شەستەکانی سەدەی رابردوو دەکات.

خانمە نووسەر دکتۆر. رەیچڵ کلارک، بە نووسینی "The Story of a Hear"، بوو بە براوەی خەڵاتی خانمان بۆ بەرهەمی ناخەیاڵی، کە لە ئاستی ناوەڕۆکدا، چیرۆکی دوو بنەماڵە دەگێڕێتەوە کە بوون بە قوربانیی نەخۆشی و مەرگەسات.

خەڵاتی خانمان بۆ بەرهەمە خەیاڵیی و ناخەیاڵییەکان، لە دیارترین خەڵاتەکانی جیهانن لە بوارەکانی نووسیندا، ساڵانە دیارترین خانمە نووسەرەکان وەکو باشترینی ساڵ دیارییدەکات.