ژووری بازرگانیی تاران: هیچ کێشەییەک لە دابینکردنی کەلوپەل و خۆراک نییە

کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی حەمید رەزا رستگار سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران
کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی حەمید رەزا رستگار سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران

حەمید رەزا رستگار، ژووری بازرگانیی تاران رایگەیاند، تەواوی ناوەندەکانی بەرهەمێنان و دابەشکردنی خۆراک و کەلوپەل لە وڵاتەکە چالاکن و هیچ کێشەیەکیان لە دابینکردنی خۆراک و کەلوپەلی پێویستی رۆژانە نییە.

رستگار دەشڵێت، "لەم رۆژانەدا، کە خەڵکی بێتاوانی ئێران رووبەڕووی هێرشی نامرۆڤانەی رژێمی زایۆنی بوونەتەوە داوای دان بە خۆداگرتن و ئارامگرتن لە هاوڵاتییان دەکەین".

سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران راشیگەیاند، بەرپرسیاریەتییەكی گەورە و گرنگیان لەم دۆخەدا لەسەر شانە و بە پشتیوانیی خودا و یەکگرتوویی خەڵکەکەیان ئەم دۆخە تێدەپەرێت و رێگە نادەن هیچ گرفتێک لە دابینکردنی پێداویستییەکان دروست ببێت.

قسەکانی رستگار لە کاتێکدایە غوڵامرەزا نوری قزڵجە، وەزیری کشتوکاڵی ئێران لە دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە بە هۆی هێرشەکانەوە بەرهەمهێنان و دابینکردنی پێداویستیەکانی رۆژانەی خەڵک لە ناوەندەکان وەستابێت.