خەڵاتەکانی ئۆروێڵ دابەشدەکرێن

لە خولی 29ـهەمینی خۆیدا، خەڵاتەکانی ئۆروێڵ بۆ بەرهەمی ئەدەبی خەیاڵی و ناخەیاڵی دابەشدەکرێن و ژمارەیەک لە دیارترین نووسەرانی جیهان کێبڕکێیانە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان.
خەڵاتی ئۆروێڵ، بەسەر دوو پۆلی سەرەکیی بەرهەمی سیاسیی ناخەیاڵی و ئەدەبی خەیاڵیی دابەش دەبێت، ئەمساڵ لە لیستی کۆتایی و کورتی خۆیدا، 12 بەربژێری دیارییکردووە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان.

بڕیارە رێکەوتی 25ـی حوزەیران، لە شاری لەندەن و لەچوارچێوەی رێوڕەسمێکی شایستەدا هەردوو خەڵاتەکە دابەش بکرێن، تیایدا بابەتەکانی ئەمساڵ، سەبارەت بەو ناوەڕۆکە سیاسییانەن کە پەیوەندییان بە جەنگەوە هەیە، بەتایبەتی: رووسیا، گۆڕانی ژینە، جەنگ، میراتی کۆڵۆنیاڵیزم و پۆپۆلیزمی راستڕەو.

ئامانجی سەرەکیی لە خەڵاتی ئۆروێڵ، تێکەڵکردنی کەشی سیاسییە لەگەڵ هونەر و ئەدەبدا، لە سایەی بیرۆکە داهێنەرییەکانی جۆرج ئۆروێڵی رۆماننووس دامەزراوە و ماوەی 29 ساڵە نووسەران خەڵات دەکات.
18/06/2025