ژمارە یەکی گۆڤاری "نووسەری کورد" بڵاوکرایەوە

پاش ماوەیەک لە دابڕان ژمارە یەکی گۆڤاری "نووسەری کورد" لە سلێمانی بەچاپگەیەنرا.

یەکێتی نووسەرانی کورد، ژمارە (1)ـی خولی نوێی گۆڤاری "نووسەری کورد"ـی چاپ و بڵاوکردەوە.

نووسەری كورد، گۆڤارێكی ئەدەبی و رووناكبیرییە، مەڵبەندی گشتیی یەكێتیی نووسەرانی كورد، دەریدەكات، خاوەنی ئیمتیازی ئەم گۆڤارە (یەكێتیی نووسەرانی كورد)، سەرنووسەرەكەی (پرۆفیسۆر د. هیمداد حسێن) و جێگری سەرنووسەر (ئازاد عەبدولواحید)ـە.

دەستەی نووسەرانی گۆڤارەكەیش پێکهاتوون لە (ئەحمەد عارف، ئەنوەر محەمەد تاهیر، ئاكۆ كەریم مەعروف، حەمە عەباس، د.عادل گەرمیانی، موحسن قۆچان و نیازی حەمەعەزیز)ـە.