رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەرزییەکی رێگریکردنی لە تووشبوون بە HIV پەسەندکرد

گران جاف 19/06/2025

دەرزییەکە پێشتر بۆ چارەسەرکردنی ئەو هەوکردنانە بەکاردەهێنرا کە پەیوەستبوون بە ڤایرۆسی HIVـەوە، ئێستا رێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەرزییەکەی بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە پەسەندکردووە.

پسپۆڕان دەڵێن چارەخواز پێویستە ساڵانە تەنیا دوو جار ئەم دەرزییەی بۆ بەکاربهێنرێت.

دەرزییەکە ناوی لیناکاپاڤیرە و لەو توێژینەوانەی لەسەری کراون، دەرکەوتووە کە بە شێوازێکی بەرچاو مەترسیی تووشبوون بە هەوکردن کەمدەکاتەوە، هاوکات بە نزیکەیی دەتوانێت بە تەواوی رێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV بکات.

پێشتر ئەو کەسانەی مەترسیی تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە زۆربوو (بۆ نموونە ئەگەر کەسێک هاوسەرەکەی ڤایرۆسەکەی هەبێت ئەوا لە مەترسییەکی زۆردایە)، لەڕێگەی حەبی Truvadaـوە هەوڵ دەدرا مەترسیی تووشبوونیان کەمبکرێتەوە، یان هەموو دوو مانگ جارێک دەرزییApretudeـیان لێدەدرا. بەڵام ئێستا ئەم کەسانە تەنیا پێویستە ساڵانە دوو جار دەرزیی لیناکاپاڤیر بەکاربهێنن و بە شێوازێکی بەرچاویش لە ڤایرۆسی HIV پارێزراوبن، بە جۆرێک ئەم دەرزییە لە هەموو رێگەکانی پێشتر کاریگەرترە.

گران جاف

19/06/2025