حکومەتی فەڕەنسا رەتی کردەوە گێڕانەوەیەکی هاوچەرخی چیرۆکی "دڕندە و شاجوان" بڵاوبکاتەوە

حکومەتی فەڕەنسا دابەشکردنی یەکێک لە دیارترین چیرۆکە کلاسیکییەکانی مێژوو بە گێڕانەوەیەکی هاوچەرخ رەت دەکاتەوە و رێگر دەبێت لە دابەشکردنی بەسەر منداڵاندا.

چیرۆکی "شاجوان و دڕندە"، یەکێکە لە کۆنترین گێڕانەوە کلاسیکییەکانی جیهان، ئێستا بەشێوەیەکی هاوچەرخ، ئەم چیرۆکە لەلایەن هونەرمەند و نووسەری دیاری فەڕەنسا "جول" نووسراوەتەوە و بڕیار وابوو حکومەتی فەڕەنسا بەسەر منداڵانی خوێندنگەکاندا دابەشی بکات.

بەڵام پاش پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی کتێبەکە، وەزیری پەروەردەی وڵاتەکە، رەتی کردەوە بەسەر منداڵان دابەشبکرێت و ناوەڕۆکەکەی بەچەشنێکە نەگونجاوە بۆ دەروونی منداڵەکان، ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا، حکومەتی فەڕەنسا بڕیاری دابوو، کتێبەکە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندنی هاوینە و پشوو، بەسەر منداڵانی تەمەن 10 و 11 ساڵدا دابەش بکات و 800 هەزار منداڵ کتێبەکەیان پێدەبەخشرا.

بە گوتەی شارەزایان، گێڕانەوە هاوچەرخەکەی ئەم چیرۆکە، کاریگەریی لەسەر منداڵ دروستدەکات بۆ خووگرتن و ئاڵوودەبوون، بەدیاریکراوییش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.