لیستی کورتی خەڵاتی ئەدەبی خەیاڵیی "Guin" بڵاوکرایەوە

دامەزراوەی ئەمریکیی "Ursula K. Le Guin"، لیستی کورت و کۆتایی خەڵاتی ئەدەبیی گوینی بۆ ساڵی 2025 ئاشکرا کرد، کە ساڵانە دەبەخشرێت بە دیارترین نووسەرانی بواری ئەدەبی خەیاڵیی ئەمریکا.

لە لیستی هەشت بەربژێری کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی ئەدەبی خەیاڵیی گوین لە ئەمریکا، زۆربەیان خانمن، کە کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی نازناوەکەی ئەمساڵ و هاوکات وەرگرتنی 25 هەزار دۆلار وەکو پاداشت.

خەڵاتی ئەدەبیی گوین بۆ ئەدەبی خەیاڵی، ساڵانە دیارترین ئەو نووسەرانە کۆدەکاتەوە کە لە بواری ئەدەبی خەیاڵییدا کار دەکەن، هاوکات لەسەر بنەمای ئومێدەواریی، کۆمەڵگە و رەوشتی کۆمەڵایەتیی کارەکانیان دەنووسن و کاریگەریی لەسەر خوێنەران دروستدەکەن.

بڕیارە رێکەوتی یەکی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، براوەی ئەم خەڵاتە ئەدەبییە ئاشکرا بکرێت.