سیروانى نوێ خولى پله دووى ده‌وێت
هەرێز جەمال 23/06/2025

یانەی سیروانی نوێ یاریی چوونى قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی گەیشتن بە خولی پلەدووەکانی عێراق ئەنجامدەدات و ئه‌مڕۆ دووشەممه کاتژمێر 17:00 ده‌بێته میوانی یانەی رەد.
قۆناغى چوارگۆشه‌ى زێرین له دوو یاریی پێكهاتووه، رۆژى 28ـى ئه‌م مانگه له یاریگاى زانكۆ سیروانى نوێ میوانداریی رەد ده‌كاته‌وه .
به پێى سیستمى لیژنه‌ى پێشبڕكێكان له فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق براوه‌ى ئه‌نجامى هه‌ردوو یارییه‌كه ده‌گاته خولى پله دووى یانه‌كانى عێراق بۆ وه‌رزى داهاتوو.
هەرێز جەمال
23/06/2025