خولى پله سێى كوردستان نامێنێت

ئهمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
1 - بە مەبەستی زیاتر دەرفەتدان بە یاریزانە لاوەکان، رێگەدرا بە یاریکردنی ( 5 ) یاریزان لە خولی ژێر 20ساڵانی کوردستان کە ناوی لە تیپی یەکەم هەبووبێت لە یانەکەی خۆی، هەر یاریزانێکیش مافی گواستنەوەی هەیە بۆ یانەیەکی تر بە مەرجێک لە تیپی پێشکەوتووان یاری نەکردبێت و مافی دەستبەرداربوونی ( ئیستیغنا ) لەگەڵ خۆی ببات بۆ ئەو یانەیەی کە یاریی بۆ دەکات.
2 - رێگەدرا بە سەرپەرشتیاری یانەکانی خولی ( نایاب _ پلە یەک ) بە هەمان ئەرک سەرپەرشتیاری تیپەکەی بکات لە خولی ژێر 20ساڵانی کوردستان، بە مەرجێک سزای راگیرانی لەسەر نەبێت لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، جگە لە سەرپەرشتیار ناتوانێ هیچ ئەرکێکی دیکە وەربگرێت.
3 - زیادکردنی ( 5 ) یاریزان لە لیستی ناوی یاریزانەکان ( کشوفات ) لە خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستان، لە ( 25 ) یاریزانەوە بۆ ( 30 ) یاریزان، ( 5 ) رۆژ مۆڵەتە بۆ سەرجەم یانەکان تاوەکو یاریزانە زیادکراوەکان بنێرن، دواتر هیچ یاریزانێک زیاد ناکرێت.
4 - بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا، بڕیارماندا سەرجەم یانە پلە سێیەکانی کوردستان بکرێنە پلە دوو، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم وەرزە خولی پلە سێی کوردستان بەڕێوەناچێت.
5 - بۆ سەرجەم یانەکانی خولەکانی کوردستان، بە مەبەستی زیاتر ئاسان کردن و راپەڕاندنی کارەکان ئیمێڵەکان جیاکراونەتەوە، بۆ لەمەودوا هەر داواکارییەک یاخود نوسراوێکی کارگێڕی هەبێت دەبێت بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن ( [email protected] ) بە پێچەوانەوە هیچ نوسراوێک وەرناگیرێت تاوەکو سەرەتا بۆ ئیمێڵەکە نەنێرن، ئێمە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کار لەسەر نووسراوەکانتان دەکەین، بەڵام پێویستە دواتر نووسراوەکە بە شێوەی ( نوسخەی ئەسڵی ) بگاتە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای 48 کاتژمێر .
6 - ئیمەیڵی لیژنەی پێشبڕکێکان ( [email protected] ) تەنها بۆ ناردنی لیستی ناوی یاریزانان ( کشوفات ) و زیاد کردنی یاریزان و مافی دەستبەرداربوونی یاریزانان و سەرجەم ئەو کارانەی کە پەیوەندی بە پێشبڕکێکانەوە هەیە.
23/06/2025