بێلینگهام بەهۆی نەشتەرگەرییەوە ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە

یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی ریاڵ مەدرید بەهۆی نەشتەرگەرییەوە چوار بۆ پێنج مانگ دووردەکەوێتەوە، ئەویش جوود بێلینگهامی ئینگلیزیە.

جوود بێڵینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی ریاڵ مەدرید لە تشرینی دووەمی 2023 لە یاریی ریاڵ مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ تووشی پێکان بوو، لەو یارییە ئێسک و ماسولکەی شانی چەپی لێکجیابوونەوە، بەڵام بە وەرگرتنی چارەسەر بەبێ ئەوەی هیچ نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت، دەستی بە یاریی کردەوە.

دوای ئەوەی ریاڵ مەدریدیش لە پاچووکای مەکسیکی بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ بردەوە ، جوود بێلینگهام گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمارکرد و پاش یارییەکەش راگەیندرا لەدوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی یانەکان نەشتەرگەری بۆ شانی دەکرێت.

گەرچی ئەو پێکانەی شانی بێلی ئازاری زیاتر بوو و ماوەیەکی زۆریشەوە بەم شیوازە ماوەتەوە، گەورە بوو، بەڵام بڕیاریدا لە یارییکردن بەردەوام بێت.
بێلی چیدیکە ناتوانێت بەو ئازارەی شانییەوە یاریی بکات و کاریگەریی خراپی لەسەر درووستکردووە، کە لە یارییەکان پارچە جلێکی رەشی تایبەت لەبەردەکات وکۆمەلێک چارەسەری بۆ دەکرێت، بۆیە دوای جامی جیهانی یانەکان نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەوان میکێل سێرانۆ لە ئەی ئێسەوە دەڵێت، پێشبینی دەکرێت جوود چوار بۆ پێنج مانگ لە یاریکردن دابڕێت و ئەوکات ئەلێکساندەر ئارنۆڵد جێگەی دەگرێتەوە.