سەرۆکوەزیرانی چین: بازرگانیی جیهانی لەبەردەم ئاڵنگاریدایە

لی شییانگ، سەرۆکوەزیرانی چین لەمیانی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی چینی لە (تیانجین) لە باکووری رۆژهەڵاتی چین
لی شییانگ، سەرۆکوەزیرانی چین لەمیانی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی چینی لە (تیانجین) لە باکووری رۆژهەڵاتی چین

سەرۆکوەزیرانی چین هۆشداریدا لە پەرەسەندنى ئاڵۆزی و بەریەککەوتنەکان لە بازرگانیی جیهاندا و دووپاتیکردەوە، هیچ وڵاتێک ناتوانیت بە تەنیا پێشبکەوێت و گەشەبکات.

لی شییانگ لەمیانی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی چینی لە (تیانجین) لە باکووری رۆژهەڵاتی چین، رایگەیاند، "لەکاتێکدا ئابووریی جیهانی رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە، ئەوەی پێویستییانە یاسای جەنگەڵ نییە، کە بەهێزەکان لاوازەکان دەقۆزنەوە، بەڵکو سەرکەوتنی هاوبەشە لە رێگەی هاوکاری و کاری پێکەوەیی و لەسەربنەمای هەردوولای  براوە."

لی شییانگ، سەرۆکوەزیرانی چین زیاتر روونیکردەوە و گوتیشی، "سرووشتییە هەندێک دژایەتی و جیاوازی لە ئاڵوگۆڕی ئابووری و بازرگانیی نێوان وڵاتاندا سەرهەڵبدات، بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی بازرگانیی ئەمڕۆ، سروشتییە بۆ ئێمە رووبەڕووی جۆرەها کێشە و گرفت ببینەوە، بەڵام تا ئەو کاتەی گیانی رێزگرتنی یەکتری بپارێزین و گفتوگۆ و راوێژکاری بەهێزبکەین، باوەڕم وایە هەمیشە دەتوانین چارەسەر بدۆزینەوە لەکاتێکدا ئابووریی جیهانی رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە، ئەوەی پێویستمانە یاسای جەنگەڵ نییە، کە بەهێزەکان مافی لاوازەکان دەخۆن، بەڵکو سەرکەوتنی هاوبەشە لە رێگەی هاوکاری و کاری پێکەوەیی و لەسەر بنەمای هەردوولای براوە."