گەڕانەوەی نەیمار بۆ ئەوروپا قورسە

نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا ئەستەمە و چارەنووسی لەگەڵ سانتۆس یەکلایی بووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلییەوە، نەیمار تاوەکو مانگی دیسەمبەری ساڵی 2025 لە سانتۆس دەمێنێتەوە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەگەری درێژکردنەوەش لە رێککەوتنەکەیاندا هەیە، بڵاوکردنەوەی رێککەوتنی نێوانیشان دوای ئەوە دێت کە تۆڕی گڵۆبی بەڕازیلی دەڵێت باوکی نەیمار کە بریکاری کارەکانی یاریزانەکەیە لەگەڵ یانەی سانتۆس کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکە کردووە، کە رازی بوون نەیمار بەرامبەر 13 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو دیسەمبەری 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس درێژ بکاتەوە، بەمەش دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا ئەستەمە و بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و ئەو پێکانە یەک لەدوای یەکانەی تووشی دەبێت یانەکانی ئەوروپا خواستییان لەسەر ئەو یاریزانە نییە.

25/06/2025