خانمێکی تۆنگانی بەربژێرە بۆ بردنەوەی گەورەترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیا

خانمە نووسەرێکی تۆنگانی-ئوسترالی، بوو بە یەکەم رۆماننووسی تۆنگانی لە مێژوودا، رۆمانێکی خۆی لە ئوسترالیا بڵاوبکاتەوە و ناوی لە لیستی کورتی گەورەترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیا بێت.

خانمە نووسەری بەناوبانگی تۆنگانی-ئوسترالی، وینی دەن، بە بڵاوکردنەوەی یەکەم رۆمانی خۆی بە ناونیشانی "Dirt Poor Islanders"، سەرنجی هەمووانی راکێشا و توانی ناوی خۆی لە ریزبەند و لیستی کورت و کۆتایی گەورەترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیا بۆ  ئەدەبیات "خەڵاتە ئەدەبییەکانی مایڵس فرانکلین" تۆمار بکات.

ئێستا وینی دەن کێبڕکێ دەکات بۆ بردنەوەی گەورەترین خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیا بۆ بەرهەمە خەیاڵییەکان، هاوشانی گەورە نووسەرەکانی دیکەی وڵاتەکە، لەوانە: میشێل دو کریستەر، هەوڵ دەدات بێت بە یەکەم خانمە نووسەری تۆنگانی، ئەم خەڵاتە بباتەوە، کە وێڕای نازناوەکەی، بڕی 60 هەزار دۆلار وەکو پاداشت وەردەگرێت.