بەرشلۆنە کەی نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە؟

چیرۆکی پەیوەندیکردنی نیکۆ ویلیامز ئەستێرەی ئیسپانیا بە بەرشلۆنەوە ئاڵۆزی تێکەوتووە، بەڵام یاریزانەکە سوورە لەسەر چوونە ریزەکانی بەرشلۆنەوە، هەرچۆنێک بێت سەرچاوەیەک وادەی واژۆکردنی گرێبەستی نیکۆ ویڵیامز لەگەڵ یانەکە ئاشکرا دەکات.
نیکۆ ویلیامز، هێرشبەری ئیسپانی و یانەی ئەتلەتیک بلباو بە یانەکەی راگەیاندووە یان بەرشلۆنە یان هیچ یانەیەکی دیکەم ناوێت، بە نزیکەیی هەفتەیەکی دیکەش گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نیکۆ ویلیامز بە یانەی ئەتلەتیک بلباوی راگەیاندووە، دەیەوێت لەم هاوینە بچێتە ریزەکانی بەرشە و رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو کە 1 یان 2ـی مانگی حەوت بەرشلۆنە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات کە 58 ملیۆن یۆرۆیە و 4 ملیۆن یۆرۆش وەکو باج دەچێتە سەر نرخەکە.
نیکۆ رۆدریگێز کە رۆژنامەوانێکی ئیسپانییە ئاشکرایکردووە، ویلیامز بەم نزیکانە ڤیدیۆی ماڵئاواییکردنی خۆی بڵاودەکاتەوە و کۆتایی هەفتەی داهاتوو پارەی تەواوەتی دەدرێت بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ئە ویاریزانە.
نیکۆ ویلیامز دوای خوان گارسیای گۆڵپارێز دەبێتە سێیەم یاریزان لەم هاوینە پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، بەڵام دەبێتە دووەم یاریزان کە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەچێتە یانە کەتەلۆنییەکە و کە خۆی تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلباو هەیە.

26/06/2025