داهاتووی رۆدریگۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید هێشتا نادیارە

ریاڵ مەدرید لەسەر قسەی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر رازی بوو رۆدریگۆ بهێڵێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی کە یاریزانەکە لە مۆندیالی یانەکان تواناکانی خۆی بسەلمێنێت، کەچی هێشتا داهاتووی نادیارە .

رۆدریگۆ لەسەر هێڵی رۆیشتنەوە گەڕایەوە و خابی ئەلۆنسۆ بەڵێنی پێدا هەلی زیاتری یارییکردنی بداتێ و لە مۆندیالی یانەکان دەبێت تواناکانی خۆی بسەلیمێنێت تاوەکو بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی یانەی شاهانەبێت، بەڵام هێشتا ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە گەرەنتی مانەوەی ٪100ـی پێنەدراوە.
رۆژنامەی زە ئاتلێتیک لە راپۆرتێکیدا دەڵێت، رۆدریگۆ چەند ئۆفەرێکی لە یانەکانی پرێمەرلیگ پێگەیشتووە وەکو ئارسیناڵ و چێڵسی، بەڵام باوکی رۆدریگۆ سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە، لەکاتێکدا، باوکی رۆدریگۆ هێشتا دوودڵە لە داهاتووی کوڕەکەی.
رۆژنامەوان ماریۆ کۆرتیگانا لە ئەتلەتیکەوە دەلێت، گەر رۆدریگۆ ئەو ئاستەی پێشکەش نەکرد کە لە چاوەڕوانی یانەی شاهانەیە، ئەوا دەبێت ماڵئاوایی بکات، ئارسیناڵیش هێشتا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ریاڵ مەدرید و رۆدریگۆ دەکات.
رۆدریگۆ لە مۆندیالی یانەکان بەرامبەر هیلال سەرەکی بوو، بەڵام بەرامبەر پاچووکای مەکسیکی لەسەر کورسی یەدەگ بوو و یەک خولەکیش بەشداریی نەکرد.
هاوکات ریاڵ مەدرید پێشتر نرخی فرۆشتنی رۆدریگۆی بە 90 ملیۆن یۆرۆ داناوە و درامای رۆیشتن و مانەوەشی تاوەکو دوای مۆندیالی یانەکان بەردەوام دەبێت.