مۆندیالی یانەکان بۆ دەیڤید ئالابا کۆتاییهات

ریاڵ مەدرید پێکانی یاریزانێکی دیکەی راگەیاند، ئەویش دەیڤید ئالابا، بەرگریکاری 33 ساڵە و بەهۆی پێکانەوە بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.
ریاڵ مەدرید لە فلاتفۆڕمەکانی بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی دوێنێ هەینی پشکنینی پزیشکیی بۆ دەیڤید ئالابا کرا دەرکەوت ماسوولکەی قاچی چەپی یاریزانەکە هەڵگەڕاوە و تووشی پێکان بووە.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئالابای 33 ساڵ بەهۆی ئەو پێکانەوە بۆ ماوەی مانگێک لە یارییەکان دادەبرێت و ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەکی دیکەی ریاڵ مەدرید بکات، بەو مانایەی مۆندیالی یانەکان بۆ ئالابا کۆتایی هات.
ئالابا ماوەی دوو وەرزە بەدەست پێکانی درێژخایەن و قورس دەناڵێنێت، بەدرێژایی وەرزی 2024-2025 بەشداریی تەنیا 14 یاریی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کردووە.
ئالابا یەکێکە لەو یاریزانانەی لەنێو لاکیشەی سووری ئەو یاریزانانەیە کە لەوانەیە ماڵئاوایی لە یانەکە بکەن، بەتایبەت کە تەمەنی بەرەو هەڵکشان دەڕوات و زوو زوو تووشی پێکان دەبێت.

28/06/2025