ئیلۆن مەسک رەخنە لە پرۆژەیاساى باج و خەرجییەکانی ترەمپ دەگرێت

کەناڵ8 29/06/2025
ئیلۆن مەسک. فۆتۆ: AP
ئیلۆن مەسک. فۆتۆ: AP

ملیاردێر ئیلۆن مەسک، رەخنەی لە نوێترین رەشنووسى پرۆژەیاسای باج و خەرجییەکانی دۆناڵد ترەمپ گرت، کە لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە و بە "شێتانە و وێرانکەر" ناوی برد.

ئیلۆن مەسک لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردەوە، "دوایین رەشنووسى پرۆژەیاساکەی ئەنجوومەنی پیران، ملیۆنان هەلی کار لە ئەمریکا لەناودەبات و زیانێکی ستراتیجی بێئەندازە بە وڵاتەکەمان دەگەیەنێت".

مەسک بۆچوونى وایە پرۆژەیاساکە "شێتانە و وێرانکەرە، زیانێکی گەورە بە پیشەسازییەکانی داهاتوو دەگەیەنێت."

ئاماژەی بەوەشداوە، "خۆکوشتنێکی سیاسی بۆ پارتی کۆمارییەکان"ـە.

کۆمارییەکان پلانیان هەیە ئەمڕۆ 29ـی حوزەیران لە ئەنجوومەنى پیران، دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدەن، پاش ئەوەی رێککەوتن لەسەر گۆڕانکارییەکان بۆ رەواندنەوەى نیگەرانییەکانی هاوڵاتییانی ئەمریکی سەبارەت بە کەمکردنەوەی باجی دەوڵەت. پرۆژەکە ناکۆکی لەنێوان دیموکرات و کۆمارییەکاندا دروستکردووە.

کەناڵ8

29/06/2025