سەپرایزەکەی ئومێد خۆشناو بۆ هاندەرانی یانەی هەولێر
مەبەست عەدنان 29/06/2025

بڕیارە دوابەدوای دوایین یاریی ئەم وەرزەی یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی، ئومێد خۆشناو ئەم زانیارییانە رابگەیەنێت، بڕیارە 7ی تەموزی ئەمساڵ دەست بە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی یاریگای فرانسۆ هەریری بکرێت، کارکردن تیایدا 90 رۆژ دەخایەنێت، کە چیمەنی یاریگاکە، کورسی هاندەران و بەشی ڤی ئای پی یاریگاکە دەگۆڕدرێت.
بە گوژمەی دوو ملیار دینار یاریگای فرانسۆ هەریری نۆژەندەکرێتەوە، ئەم بڕە پارەیە لە سەرەتای مانگی ئایار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابینکراوە.
سەرەتای ساڵی رابردوو، بەهەمان شێوە چیمەنی یاریگاکە گۆڕدرا و نۆێکرایەوە، ئەمەش دەبێتە حەوتەمجار یاریگاکەی یانەی هەولێر نۆژەندەکرێتەوە.
مەبەست عەدنان
29/06/2025