براوەی گەورەترین خەڵاتی رۆمانی خەیاڵی زانستیی بەریتانیا ئاشکرا کرا

براوەی گەورەترین خەڵاتی رۆمانی خەیاڵی زانستیی بەریتانیا ئاشکرا کرا و یەکێکە لە دیارترین خانمە نووسەرەکانی وڵاتەکە.

رۆمانی "Annie Bot" لە دیارترین رۆمانە هاوچەرخەکانی بەریتانیایە، لەلایەن خانمە نووسەر سیەرا گریرەوە نووسراوەتەوە و بۆ ئەمساڵ وەکو باشترین رۆمانی خەیاڵی زانستیی بەریتانیا هەڵبژێردرا.

ئەم رۆمانەی گریر، لە ناوەڕۆکدا باسی رۆبۆتێک دەکات کە لەسەر شێوەی مێینە دروستکراوە و تایبەت کراوە بە هاودەمیکردنی ئەو کەسەی دەیکڕێت و وەکو خۆشەویستی دەمێنێتەوە.

رەخنەگرانی ئەدەبی بەریتانیا، بەدیاریکراوییش ئەوانەی سەرپەرشتیی خەڵاتی ئارسەر سی کلارک دەکەن بۆ دیارترین رۆمانی خەیاڵی زانستیی ساڵ، ئەم بەرهەمەیان بە شیاو زانی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە بۆ ساڵی 2025 و هاوتای نازناوەکە بڕی دوو هەزار و 25 پاوەندیان وەکو پاداشت پێ بەخشی.

خەڵاتی ئارسەر سی کلارک لە بەریتانیا، ماوەی ساڵانێکی زۆرە بە نووسەرە دیارەکانی بواری ئەدەبی خەیاڵی زانستیی دەبەخشرێت و یەکێکە لە گەورەترین خەڵاتەکانی وڵاتەکە.