لە پارێزگای هەڵەبجە لیژنەیەکی ئۆڵۆمپی دادەمەزرێت

بۆ یەکەمجار لە پارێزگای هەڵەبجە، لیژنەیەکی ئۆڵۆمپی دامەزرا....
بۆ گەشەپێدانی ژینگەی وەرزشیی لەپارێزگاکەدا، عقیل مفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجەی واژۆکرد.
دامەزراندنی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە بەرهەمی کۆبونەوەیەکی نێوان قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتارییەتی مام جەلال و عقیل مفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بوو کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەبڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد و داوای کرد زەمینەی یاسایی گونجاو بڕەخسێنرێت و کار بۆ کردنەوەی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بۆردی وەرزشیی سەر بەسکرتارییەتی مام جەلال کارئاسانی و ئامادەکاری تەواوی ئەنجامدا لەرووی تەکنیکیەوە.
ئەم بڕیارەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق کەبە نوسراوی ژمارە 1197 لە 29ـی حوزەیرانی 2025 دا بڵاوکرایەوە، رۆڵی گرنگی دەبێ لەوەبەرهێنان لەووزە و بەهرەکانی گەنجان و پەرەپێدانی توانا جەستەییەکانیان و ئامادەکردنیان بۆ بەشداریکردن لەپاڵەوانێتیە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکاندا تا هەڵەبجەش پێگەی شایستەی خۆی مسۆگەر بکات لەکایەی وەرزشیدا

01/07/2025