9 دادوەرەکەی دادگای فیدراڵی لە دەستلەکارکێشانەوە پاشگەزبوونەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتیی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەدەستکێشانەوەکەیان پاشگەزبوونەتەوە
لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتیی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەدەستکێشانەوەکەیان پاشگەزبوونەتەوە

نۆ دادوەرەکەی دادگای فیدراڵی لە بڕیای دەستلەکارکێشانەوەیان پاشگەزبوونەتەوە، ئەوەش بەگوێرەی ئەنجوومەنی دادوەری، پاش نەمانی هۆکاری پشت بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەکەیانە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆکایەتیی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و بە بەشداری دادوەرانی دادگای تێهەڵچوونەوە، سەرۆکی داواکاری گشتی، دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، "بەشداربووەکان سوپاسی ئەو دادوەرانەیان کردووە، کە پاشگەزبوونەتەوە لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەیان، ئەوەش دوای نەمانی هۆکارەکانی پشت بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەیان".

هەروەها بەشداربووانی کۆبوونەوەکە پیرۆزباییان لە دادوەر مونتەز ئیبراهیم کردووە بۆ دامەزراندنی وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی.

هەر لە کۆبوونەوەکدا، گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی کاری دادوەریی دروست و پابەندبوون بە دەسەڵاتی دادوەری بەگوێرەی بڕگەکانی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان لەگەڵ گرنگی پاراستنی سەربەخۆی و بێلایەنی دەسەڵاتی دادوەری کراوە.

ئەو نۆ ئەندامەی دادگای فیدراڵی، شەشیان ئەندامی سەرەکی و سێیان ئەندامی یەدەگی دادگاکە بوون، رۆژی 19ـی حوزەیران، داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد.