نووسەرێکی ژاپۆنی یەکێک لە گەورەترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی فەڕەنسای بردەوە

ئەکادیمیای فەڕەنسا، خەڵاتی گەورەی فرانکۆفۆنییان بە یەکێکە لە دیارترین نووسەرە ژاپۆنییەکان بەخشی.

ئاکیرا میزۆبایاشی، یەکێکە لە دیارترین رۆماننووسە ژاپۆنییە هاوچەرخەکانی جیهان، ئەمساڵ وەکو براوەی خەڵاتی گەورەی فرانکۆفۆنی ئەکادیمیای فەڕەنسیی هەڵبژێردرا، بۆ ئەو نووسەر و کەسایەتیی بیانییانەی کە بە زمانی فەڕەنسی دەنووسن و دەدوێن.

رەخنەگرانی فەڕەنسا، میزۆبایاشی بە نموونەیەکی دەگمەنی ئەو نووسەرانە دەچوێنن کە سنوورەکان تێدەپەڕێنن و وێڕای کولتوور، بەربەستەکانی زمانیش دەشکێنن و جگە لە نووسین بە زمانی دایک، بە زمانی بیانییش دەنووسن.

گێڕانەوەکانی میزۆبایاشی، لەڕێگەی ئەزموونێکی ژاپۆنییەوە، رووداوەکان بە زمانی فەڕەنسی ئاڕاستەی کۆمەڵگەی وڵاتەکە دەکەن و لەڕێگەی وەرگێڕانەکانیشییەوە بە جیهانیان دەناسێنێت، ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی، سەبارەت بە لێکترازانی مرۆیین و زمانێکی شاعیرانەی ئارامی هەیە، ئێستا یەکێکە لە دیارترین رووخسارە ئەدەبییەکانی ئەدەبی فەڕەنسی.

خەڵاتی گەورەی گێڕانەوەی فرانکۆفۆنیی ئەکادیمیای فەڕەنسی، بۆ یەکەمجار ساڵی 1918 بەخشراوە، ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیاکەوە هاوتای خەڵاتی گۆنکۆر دەبەخشرێت و لە دیارترین و گەورەترین خەڵاتە ئەدەبییەکانی فەڕەنسایە.