پێشەوا هەورامانی بۆ کەناڵ8: مووچە پەیوەستکراوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت
کیژان مەحمود 02/07/2025

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی رایگەیاند، ناردنی مووچە چاوەڕوانی واژۆیەکی سەرۆکوەزیرانی عێراقە بەوپێیەی نووسراوێک لەبارەی "هەناردەکردنەوەی نەوت و زیادکردنی تێچووی دەرهێنانی نەوت" ئامادەکراوە بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەگەر ئەو نووسراوە واژۆبکات مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەو رێککەوتنەی نێوان کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە سودانی واژۆی بکات هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ نەناردنی مووچە چونکە ناردنی مووچە پەیوەستکراوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت.
بەگوتەى پێشەوا هەورامانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیازپاکی لەگەڵ بەغداد چووەتەپێش و ئەوەى بۆ رێککەوتن پێویستە ئەنجامیداوە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیشیکردەوە؛ هیچ کێشەیەکیان نییە نەوت لە رێگەی سۆمۆوە هەناردەبکرێتەوە.
کیژان مەحمود
02/07/2025