لیستی درێژی خەڵاتی ئەدەبیی کتارا بۆ رۆمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە

لیستی درێژی خەڵاتی ئەدەبیی کتارا بۆ رۆمانی عەرەبی بڵاوکرایەوە و چاوی خوێنەر و نووسەرانی عەرەبی لەسەرە.
لە خولی یازدەیەمی خۆیدا، خەڵاتی کتارا بۆ رۆمانی عەرەبی، لیستی درێژی خۆی بڵاوکردەوە، کە بۆ هەر پۆلێک 18 بەرهەمی دیار کێبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتن بە لیستی کورت و کۆتایی خەڵاتەکە.
لە پۆلەکانی گێڕانەوە بڵاوکراوەکان، گێڕانەوە بڵاونەکراوەکان، گێڕانەوەی مێژوویی، گێڕانەوەی کوڕان و توێژینەوە رەخنەگرانەکان، خەڵاتی کتارا کێبڕکێی لەسەر دەکرێت.

لە چەندین وڵاتی جیاوازی جیهانی عەرەبییەوە بەربژێرەکان کێبڕکێ بۆ بردنەوە دەکەن، عێراق، میسر، سودان، تونس، ئوردن، جەزائیر، فەڵەستین و سووریا لە دیارترین وڵاتەکانن.
رەخنەگران خەڵاتی ئەدەبیی کتارا بە یەکێک لە سەرەکیتریین خەڵاتە ئەدەبییەکانی جیهانی عەرەبیی هەژماردەکەن.
بڕیارە لە مانگی ئابی ئەمساڵ، لیستی کورت و کۆتایی خەڵاتەکە بڵاوبکرێتەوە و کێبڕکێکە بۆ بردنەوەی نازناوی ئەمساڵ چڕتر ببێتەوە.
03/07/2025