کەشناسیى هەرێمى کوردستان: پلەکانى گەرما دادەبەزن  و تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 41 و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 28 پلە
ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 41 و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 28 پلە

کەشناسیى هەرێمى کوردستان، رایگەیاند، پلەکانى گەرما دابەزین تۆمار دەکەن لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ بەتایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمى کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بومەلەرزەزانیى هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانى کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ى تەمموز و سبەى هەینی 4ى تەممووزى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە هەوادا، هەروەها لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمى کوردستان رێژەى خۆڵبارین زیاد دەبێت، پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێت.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکردووە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لەنێوان 6 بۆ 8 کیلۆمەتر دەبێت.

پێشبینییەکانى کەشناسیى هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ سبەى هەینى، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە هەوادا، پلەکانى گەرما بە نزیکەیی یەک تاکو دوو پلە نزمتر دەبن لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، مەوداى بینین لەنێوان 6 بۆ 8 کیلۆمەتر دەبێت.

پلەکانى گەرماى پێشبینیکراوى ئەمڕۆش بەرزترین لە گەرمیان دەبێت بە 41 پلەی سیلیزى و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 28 پلە.