کاتێک پزیشکێکی چاو پێت دەڵێت چاوت شەش لەسەر شەشە مەبەستی چییە؟

گران جاف 04/07/2025
د. ئەبوبەکر زاهر کاوانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەریی چاو
د. ئەبوبەکر زاهر کاوانی، پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەریی چاو

لە بڵاوکراوەیەکدا، د. ئەبوبەکر زاهیر کاوانی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو، بە کورتی باسی لە پشکنینی بینینی چاو کرد و واتای ئەنجامەکانی خستەڕوو.

پزیشکەکە باسی لەوە کردووە کە کاتێک بە کەسێک دەگوترێت چاوی شەش لەسەر شەشە، واتەی ئەوە دەگەیەنێت کە ئەم کەسە لە دووریی شەش مەترەوە ئەو شتانە دەبینێت کە کەسێکی ئاسایی لەو دوورییەوە دەیبینێت و بە بینینێکی ئاسایی دادەنرێت.

ئەگەر گوتیان کەسێک تیژیی چاوی شەش لەسەر 24ـە واتە 6/24، واتای وایە کە ئەو شتانەی کەسێکی تەندروست و ئاسایی لە دووریی 24 مەترەوە دەیانبینێت، ئەو کەسەی پشکنینەکەی بۆ کراوە لە دووری شەش مەترەوە دەیانبینێت و لە دووریی 24 مەترەوە نایانبینێت.

بە گشتی لە زۆربەی وڵاتاندا، کەمترین تیژیی بینینی رێگەپێدراو بۆ شۆفێریکردن 6/12ـیە بۆ هەر چاوێک، هەروەها تیژیی بینینی کەمتر لە 6/60، لەڕووی یاساییەوە بە نابینا هەژماردەکرێت.

"نزیکەی %10ـی خەڵک، تیژیی بینینیان  6/5 یان باشترە".

گران جاف

04/07/2025