پەیامی یاریزانان و یانەکان بۆ کۆچی دوایی دیۆگۆ جۆتا

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی دیۆگۆ جۆتا، ئەستێرەی لیڤەرپووڵ و براکەی راگەیەندرا، پۆلیسی ئیسپانیاش راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا گووتی: “ئۆتۆمبێلەکەی جۆتا جۆری لامبۆرگینییە و لەکاتی پێشکەوتنی ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا یەکێک لە تایەکانی تەقیوە و لەشەقامەکە دەرچووە، دواتر ئاگری گرتووە.”
بەهەمان شێوە هاندەران لەبردەم یاریگای ئانفێڵد پرسە وسەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی رۆحی جۆتا کرد و هاندەران بە دیاری، نامە، گوڵ و درێسەوە لەبەردەم یاریگای ئانفێڵد کۆبونەوە و پرسەیان بۆ یاریزانەکە گێڕا..

داروین نونێز، ئەستێرەی لیڤەرپووڵ و هاوڕێی دیۆگۆ جۆتا، لە پۆستێکیدا لە ئینستاگرام گووتی: "هیچ وشەیەک ناتوانێت وەسفی ئەم ئازارە زۆرە بکات، بۆ هەمیشە بە زەردەخەنەکەت یادت دەکەمەوە، لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا هاوڕێیەکی سەرنجڕاکێش بوویت."

پەیامی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ کۆچی دوایی جۆتا:
“ریاڵ مەدرید و کارگێڕی یانەکە، بەداخەوەین بۆ کۆچی دوایی دیۆگۆ جۆتا و ئاندرێ سیلڤای برای، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزانەکانیان، خۆشەویستانیان و یانەکانیان دەکەین.”
“ریاڵ مەدرید لەگەڵ خەمی هاندەرانی تۆپی پێیە.”

پەیامی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دیۆگۆ جۆتا:
“ئەمە هیچ مانایەکی نییە، تەنیا کەمێکە پێکەوە لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی بووین، تەنیا کەمێکە هاوسەرگیریت کردبوو، سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خێزانەکەت، هاوسەرەکەت و منداڵەکانت دەکەم و هیوادارم هێزێکی زۆریان هەبێت، دەزانم کە تۆ هەمیشە لەگەڵیان دەبیت."
"دیۆگۆ جۆتا لە ئاسوودەییدا بیت، هەموومان بیرت دەکەین."

03/07/2025