مەسرور بارزانى و محەمەد حەسان پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدادیان تاوتوێکرد

دیداری نێوان سەرۆکی حکومەتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق فۆتۆ: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
دیداری نێوان سەرۆکی حکومەتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق فۆتۆ: سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان و محەمەد حەسان نێردەی تایبەتى سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدادیان تاوتوێکرد و جەختیان لە چارەسەرى کێشەکان کردەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوى فەرمانگەى ميديا و زانيارى، تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە "رێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵيی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان".

مەسرور بارزانى و محەمەد حەسان، جەختيان لە چارەسەرى کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور كردووەتەوە.

هاوکات، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.