لە سلێمانى بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاو لە یەک مانگدا 360 ماڵ و دوکان سزادراون

لە سلێمانى بەهۆى بە بەفیڕۆدانی ئاو لەیەک مانگدا 360 ماڵ و دوکان سزادراون و زیاتر لە 300 شوێنیش ئاگادارکردنەوەیان بۆ کراوە.
ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە کەناڵ8ـى راگەیاند، بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاو، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بەبڕی چوار ملیۆن و 900 هەزار دینار، 360 ماڵ و دوکانداریان سزاداوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەر بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوەوە، 340 شوێن لە سلێمانى ئاگادارکردنەوەیان بۆکراوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی، جەختى لەوەشکردەوە، بەفیڕۆدانى ئاو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و شوشتنی بەردەم دەرگا و ئۆتۆمبێل بە ئاوى سەرەکى بەتەواوی قەدەغەنەکراوە و هەندێک رێکاریان بۆ دیاریکردووە و سنووردار کراوە,
ئەوەلەکاتێکدایە، بەهۆی کەمیی بارانبارین لەمساڵدا، ژمارەیەکی زۆر لە بیرە دەستکردەکان و سەرچاوەی ئاوی بێستان سوور و هەردوو سەرچاوەی ئاوی سەرەكی دووكان و سەرچنار، ئاستیان دابەزیووە، ئەوەش مەترسى لەسەر ئاوی خواردنەوە دروستکردووە.
رۆژانە شارى سلێمانى پێویستى بە نزیكەی 450 بۆ 480 هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت، سێ رۆژجارێک ئاو بۆ هاونیشتمانییان بەربدرێتەوە.
03/07/2025