پەیامنێری کەناڵ8: لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر دەنگى دووتەقینەوە بیسترا

پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر دەڵێت، لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر دەنگى دووتەقینەوە بیستراوە.
هاونیشتمانییانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کەناڵ 8یان گوتووە، گوێیان لە دەنگی تەقینەوەکان بووە و ترس و دەڵەڕاوکێیان لادروستبووە.
هاوکات بەگوێرەى ڤیدیۆی کامێرای چاودێری، تەنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەکەوێتە خوارەوە و گڕی لێ بەرز دەبێتەوە.
تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنى و بەرپرسەکانى هەولێر هیچ شتێکییان لە بارەى رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.
بەگوێرەى زانیارییەسەرەتاییەکان کە دەست پەیامنێرى کەناڵ8 لە هەولێر کەوتووە، تەنەکان درۆن بوون و کەوتوونەتە خوارەوە.
پێشتریش لە شارەدێى دەرکار لە ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، درۆنێک کەوتەخوارەوە، هەرچەندە زیانى گیانیى نەبوو، بەڵام بەشێکى کابینەى خوێندنگەى کامپى شارەدێکە سوتا.
لەبارەى رووداوەکەوە، دژەتیرۆر لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا، گوتى، "درۆنە بۆمبڕێژکراو بووە و جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".
03/07/2025