سوپاى پاکستان کوژرانى 30 چەکدارى راگەیاند

کەناڵ8 04/07/2025
چەند یەکەیەکی سوپای پاکستانن لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان
چەند یەکەیەکی سوپای پاکستانن لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان

سوپای پاکستان ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 30 چەکداری کوشتووە کە هەوڵیانداوە لە ئەفغانستانەوە سنوورى وڵاتەکەى ببەزێنن، ئەوەش پاش ئەوە دێت هەفتەی رابردوو 16 سەرباز لە هێرشێکی خۆکوژیدا لە هەمان ناوچەی سنووری کوژران.

سوپای پاکستان لە راگەیەندراوێکدا گوتى "ئەو چەکدارانە ئەندامى تاڵیبانی پاکستان یان گرووپەکانى سەر بەو بوون" هیندستانیشى بە پاڵپشتیی چەکدارەکان تۆمەتبار کرد. ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەستى بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گیراوە".

ئۆپراسیۆنەکە لە ناوچەی سنووری باکووری وەزیرستان بووە، کە هەفتەی رابردوو 16 سەربازی پاکستانی لە هێرشێکی خۆکوژیدا کوژران، گرووپێکى تاڵیبانی پاکستان لە ئەستۆى گرت.

هیندستان و پاکستان کە هەردوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمین، یەکدى بە پشتیوانى گرووپە چەکدارەکان تۆمەتبار دەکەن.

کەناڵ8

04/07/2025