ئیسرائیل رەتیکردەوە ناوەندی هاوکارییەکانیان بەئامانج گرتبێت

خەڵکی غەززە چاوەڕوانی ئاگربەستن
خەڵکی غەززە چاوەڕوانی ئاگربەستن

سوپای ئیسرائیل، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە ژمارەی زۆر قوربانی دەکەن لە ناوەندێکی دابەشکردنی هاوکارییەکان و حەماسی بە بڵاوکردنەوەی "چەواشەکارى" تۆمەتبارکرد.

ئێفی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانجە درێژخایەنەکانی شەڕ بەدەستدەهێنن، کە بریتین لە گەڕانەوەی بارمتەکان و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی حەماس.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەرگریی شارستانیی غەززە کوژرانی دەیان هاوڵاتیی سڤیلیان، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوەندێکی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە غەززە راگەیاند، گوتیشى "کوژراوەکان زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون".

ئێفی دێفرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل

ئەو راپۆرتانەی باس لە بوونی ژمارەیەکی بەرفراوانی قوربانیان دەکەن لە ناوەندی دابەشکردنی هاوکارییەکان ناڕاستن، ئەوە هەواڵی چەواشەکارانەی حەماسە و وەکو بەشێک لە پلانێکی فراوانتر بەکاریدەهێنن بۆ رێگری لە دابەشکردنی هاوکارییەکان.

ئێمە بەشێوەیەکی سیستماتیک و بە تەواوی ژێرخانی تیرۆر لەناو دەبەین، لەهەمانکاتدا کۆنترۆڵ و سەقامگیریی خاکەکەمان دەپارێزین و بە ئامانجە درێژخایەنەکانی شەڕ دەگەین، کە بریتییە لە گەڕانەوەی بارمتەکان و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی حەماس.