زێلێنسکی: گومان لە بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئەوروپا هەیە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، فۆتۆ: AP
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، فۆتۆ: AP

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، گومان لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئەوروپا هەیە، لەبەرئەوە بە پێویستى دەزانێت هەماهەنگی و هاوکارییەکانیان لە رێگەی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆوە بەهێز بکەن.

هاوکات دەربارەی راگرتنی بەشێک لە هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی رایگەیاند، "رەنگە سبەی یان لە رۆژانی داهاتوودا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو پرسە تاوتوێ بکەن".

ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەوبارەیەوە گوتی " ئامانجی کورتمەودامان هەماهەنگییە، بەتایبەت ئێستا کە گومان هەیە لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئەوروپا، بۆ ئێمە گرنگتر هاوکاری و هەماهەنگیمان لە رێگەی یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆوە بەهێز بکەین، دەربارەی پشتیوانییەکانی ئەمریکاش بۆ وڵاتەکەمان، رەنگە سبەی یان رۆژانی داهاتوو، لەمبارەوە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ گفتوگۆ بکەم".