مۆسکۆ دەرگای دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا داخست

کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هاوبەشی وەزیری دەرەوەی رووسیا و سعودیە فۆتۆ: AFP
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هاوبەشی وەزیری دەرەوەی رووسیا و سعودیە فۆتۆ: AFP

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی بەبێ ریشەکێشکردنی ململانێکان لە ئۆکرانیا مەحاڵە، بەمەش مۆسکۆ دەرگای دانوستانەکانی لەگەڵ ئۆکرانیا داخست.

لاڤرۆڤ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، کە چەند کاتژمێرێک دوای ئەنجامدانی گەورەترین هێرشی درۆن و موشەکیی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا بەڕێوەچوو، ئەو گوتەیەی وەکو ئاماژەیەکی روون بۆ کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی ئاشتی بەکارهێنا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دوێنێی ڤیلادیمیر پوتن و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بێهوایی خۆی بەرامبەر بە ئەنجامی گفتوگفۆکە دەربڕی.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا  لەوبارەیەوە گوتی " چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی بەبێ ریشەکێشکردنی ململانێکان مەحاڵە، هەروەکو سەرۆک پوتن جارێکی دیکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دوێنێدا بە سەرۆک ترەمپی راگەیاند".