نرخى نەوت بۆ 68 دۆلار دابەزى

نرخی نەوت دابەزینی تۆمار کرد
نرخی نەوت دابەزینی تۆمار کرد

نرخى نەوتى خاوى برێنت لە پێش داخستنى بازاڕەکانى جیهان، دابەزینى تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک بە 68 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

نرخى نەوتى خاوى تەکساسیش، بە هەمان شێوە دابەزینى تۆمارکرد و نرخى یەک بەرمیل، بە 66 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

رۆژى هەینى، نرخى نەوتى برێنت بە 68 دۆلار و 64 سەنت بوو، هەروەها نرخى نەوتى تەکساس بە 66 دۆلار و 94 سەنت بوو.

بەهۆى رۆژى نیشتمانیی ئەمریکا، مامەڵەکان لە بۆڕسەى جیهانى لە ئەمریکا زۆر جموجوڵى نەبوو، بڕیارە ئەمڕۆش شەممە، 5ى تەمموزى 2025، کۆبوونەوەى رێکخراوى ئۆپیک پڵەس ئەنجام بدرێت، تاوەکو تاوتوێى نرخى نەوت و خستنە بازاڕى نەوت بۆ مانگى ئابى داهاتوو بکەن .