یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی تورکیا بە نایاسایی کرا بە قاوەخانە

گۆڕینی گۆڕی دێرینی فریجیی لە گوندی ئەیانزینی تورکیا بۆ قاوەخانە، توڕەبوونی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە و داوای سزادانی بەرپرسیاران دەکەن.

گۆڕی بەردینی بڕاوی فریجیی تورکیا، تەمەنی سێ هەزار ساڵە، سەر بە لیستی کەلەپووری رێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەشێوەیەکی نایاسایی، بەشێکی دەستکاریی کراوە و ئێستا بووە بە قاوەخانە، ئەمەش توڕەبوونی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.

شوێنەوارناسانی تورکیا لە سەرەتاییترین ئەو کەسانە بوون کە رەخنەی توندیان لەم رووداوە گرت، جەخت لەوە دەکەنەوە؛ بەگوێرەی پێوەرە مێژوویی و شوێنەوارییەکان، دانانی یەک کورسی لە نزیک ئەم شوێنەوارە قەدەغەیە و دووچاری سزای قورست دەکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، قاوەخانەکە فەرشی بە دیوارەکاندا کوتیوە و قەنەفە و جۆلانەی لەبەردەمدا داناوە.

None