بەڕێوەبەرایەتیى پسوڵەى خۆراکى هەولێر راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە

تا ئێستا 33 ملیۆن هاوڵاتیی پسوڵی خۆراکیان بە ئەلیکترۆنی کردووە
تا ئێستا 33 ملیۆن هاوڵاتیی پسوڵی خۆراکیان بە ئەلیکترۆنی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیى رێکخستنى پسوڵەى خۆراکى هەولێر، رایگەیاند، ئەو خێزان و هاوسەرانی جیابوونەتەوە و ناویان لە ئەپڵیکەیشنی پسوڵەی خۆراک سڕاوەتەوە سەردانیان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

ئەمڕۆ شەممە، 5ى تەمموزى 2025، بەڕێوەبەرایەتیى رێکخستنى پسوڵەى خۆراکى پارێزگاى هەولێر، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو خێزانانەی جیابونەتەوە و (تەڵاقنامە)یان هەیە بەڵام لەبەر هەر هۆکارێک بێت لە ئەپڵیکەیشنەکە یەکێکیان ناوی بلۆک کراوە، جا چ ژنەکە بێت یاخود پیاوەکە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانیان بۆ پڕبکەنەوە و رەوانەی بەغدادی بکەن، تاوەکو بەشە خۆراکیان نەفەوتێ و ناویان داخڵی سیستمی نوێکردنەوەی بەشە خۆراک بکرێت.

بە گوێرەى زانیارییەکانى پسوڵەى خۆراکى هەولێر، تاوەکو کۆتایی مانگی رابردوو، لە ملیۆنێک و 984 هەزار خێزان لە پارێزگای هەولێر ملیۆنێک و 400 هەزار خێزان فۆڕمی ئەلیکترۆنیانى بەشەخۆراکیان پڕکردووەتەوە.