پێشبینى بەردەوامبوونى خۆڵبارین دەکرێت

هەردوو کەشناسى هەولێر و بەغداد پێشبینى بەردەوامبوونى خۆڵبارین دەکەن، بەڵام کەشەکە لە هەرێمى کوردستان بەراورد بە ناوچەکانى عێراق فێنکتر دەبێت.
بەگوێرەى بەشى پێشبینییەکانى کەشناسى لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵبارین لە هەندێ ناوچەی هەرێمى کوردستان، بەرزترین پلەکانى گەرماش لە ناوچەى گەرمیان دەبێت کە 43 پلە هەیە و حاجی ئۆمەرانیش بە 30 پلەى سیلیزى فێنکترین ناوچە دەبێت.
بەگوێرەى پێشبینییەکە، سبەى یەکشەممە پلەکانى گەرما بە تێکڕا دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە.
هاوکات دەستەى کەشناسیى عێراق بڵاویکردەوە، سبەى یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا لە شەویشدا خێراییەکەى 30 بۆ 40 کیلۆمەتر دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوور.
کەشناسى عێراق، پێشبینى کردووە لەناوچەکانى ناوەڕاست و باکوور پلەکانى گەرما کەمێک بەرزببنەوە.
05/07/2025