کۆمپانیای "WMG" زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بۆ کڕینەوەی کاتەلۆگە موزیکییەکان تەرخاندەکات
حەسەن فەلاح 05/07/2025

کۆمپانیای موزیکیی وارنەر، ناسراو بە "WMG"، لەگەڵ کۆمپانیای "Bain Capital" کار دەکەن بۆ کۆکردنەوە و کڕینی ژمارەیەک لە دیارترین ئەو کاتەلۆگە موزیکییەکانەی بەهایان زیاترە لە یەک ملیار دۆلار.
لە دەستپێشخەرییەکی ناوازەدا، کۆمپانیای گرووپی موزیکیی وارنەر هاوشانی بەین کاپیتاڵ، کار دەکەن بۆ کڕینەوەی چەندین کاتەلۆگی موزیکیی هونەرمەندان، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای بەرهەمە موزیکییەکان.

بڕیارە هەردوو کۆمپانیا، بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار کۆبکەنەوە بۆ کڕینەوەی کاتەلۆگەکان، کە گۆرانیی تۆمارکراو و مافی خاوەندارێتیی دەگرنەوە و بە گوتەی خۆیان؛ پاڵنەر و پاڵپشتێکی گەورە دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی پیشەسازیی موزیک.
شارەزایان ئاماژە بەوە دەدەن؛ سەنگ و جێگریی بەها و نرخی پشکە موزیکییەکان، ساڵانێکی وای کردووە کۆمپانیا گەورەکان بیر لە کڕینەوەیان بکەنەوە.
حەسەن فەلاح
05/07/2025