كۆتا هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بۆ ئاڤێستا بەڕێوەچوو

پاش 90 رۆژ لە گەڕان و نەدۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف لە زێی گەورە لە مێرگەسوور، نوێژى نائامادەیى بەڕێوەچوو
پاش 90 رۆژ لە گەڕان و نەدۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف لە زێی گەورە لە مێرگەسوور، نوێژى نائامادەیى بەڕێوەچوو

پاش 90 رۆژ گەڕان، كۆتا هەوڵ بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف بەڕێوەچوو، دواى نەدۆزینەوەشی نوێژى نائامادەیى لەسەرکرا.

لە راگەیەندراوێكیدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، رۆژى شەممە 5ـى تەمموز، دواى 90 رۆژ لە گەڕان، وەك كۆتا هەوڵ لەلایەن بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین، لە رووبارەکەدا بۆ تەرمی ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ ئەنجامدرا، كە لە 5ـى نیسانى 2025ـەوە كەوتووەتە ناو ئاوی زێی گەورە لە مێرگەسوور.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەكە بە بەشداریی 100 كارمەند و ئەفسەر، كە دابەشكراون بۆ 20 تیم، گەڕان بەڕێوەدەچێت و تەواوی توانا مرۆیی و ئامێر و كەرەستەكانیان بەكارخراون.

بەڵام دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 5ـى تەمموز پاش بێهیوابوون لە دۆزینەوەى تەرمى ئاڤیستا یوسف، نوێژى نائامادەیى لەسەرکرا.